سبەی مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەكرێت

ئابوری

01/07/2022     ژمارەی بینراو 517

راچڵەكین –

بەڕێوەبەری بانكی پێنجوێن رایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە بانكەكەیان دابەشدەكرێت.

لە ئاگادارییەكەدا كە، ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانكی پێنجوێن بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە سبەی شەممە 2-7-2022، مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەری بانكی پێنجوێن داواشی لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنووری قەزاكە كردووە، سبەی لەكاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 1ی پاش نیوەڕۆ سەردانی بانكەكەیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن