ترس
ڕاچڵه‌كین-
زۆرینه‌ی دانیشتوانی جیهان له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان له ماڵه‌كانیاندا خۆیان كه‌ره‌نتین كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به‌م ڤایرۆسه دووربن، به‌ڵام چۆن ده‌كرێت مرۆڤ باری ده‌رونی ئارام بكاته‌وه له‌م دۆخه‌دا؟
له‌م بابه‌ته‌دا به چوار هه‌نگاو ئاشنا ده‌بیت كه ده‌توانیت سوودی لێ وه‌ربگریت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رونت ئارام بكه‌یته‌وه.
1-سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێكه‌ت بدۆزه‌ره‌وه:
یه‌كێك له شاره‌زاكانی بواری سه‌ربازی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كه‌ت و خۆت بناسیت، ئه‌وه پێویست ناكات له جه‌نگی نێوانتان بترسیت" ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگریت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ترس له ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ بیت و پێویسته زانیاری ته‌واوت له‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست خۆت بپارێزیت.
2-ڕوبه‌روی دۆخه‌كه ببه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئارام ببیته‌وه:
كارێك كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ترسه‌كانت له كۆرۆنا زاڵ بیت خۆت مه‌خه‌ره دۆخێك كه گه‌ڕانه‌وه لێی ئه‌سته‌م بێت.
3-ڕێگاكانی ئارام بوونه‌وه به‌كاربهێنه:
له ماڵه‌وه ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دانی قوڵ یان یۆگا و وه‌رزش بكه یان هه‌ر بابه‌تێكی دیكه كه ئارامی به ناخ و مێشكت ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی له ترس و دڵه‌ڕاوكێی ڤایرۆسی كۆڤید 19 .
4-له‌گه‌ڵ خۆت ڕاستگۆبه:
له كۆتایدا پێویسته ئه‌وه بزانیت ترس خۆی به‌شێكه له ژیانی مرۆڤ و ڕاكردن لێی نییه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ترس‌دا پێویستی به هێز و ڕاستگۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ خودی خۆت.