بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا

کوردستان

04/07/2022     ژمارەی بینراو 293

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی " بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی" گۆڕدراو لەجێی ئەو عەمید عومەر نامیق، بەوەكالەت كرا بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە.

بەپێی فەرمانێكی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ/ بەرێوەبەرایەتی كاروباری هیزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لیوا خۆشەویست جمال، بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی و لەسەر داواكاری خۆی لە پۆستی بەرێوەبەری هاتووچۆی  سلێمانی لادرا و لە جێگەی ئەو، عەمید عومەر نامیق، بە وەكالەت و بۆ ماوەی شەش مانگ وەك بەرێوەبەری نوێی هاتووچۆ دەستبەكاربوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن