پزیشکێک: کۆرۆنای ئەمجارە بەڕێژەی %30 خێراتر بڵاودەبێتەوە

کوردستان

04/07/2022     ژمارەی بینراو 292

راچڵەکین-

سەرپەرشتیارى تیمی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، جیاوازی ئەم شەپۆلەی ئۆمیکرۆن Ba5,Ba4 لەگەڵ Ba2ی دوو مانگی ڕابردوو تەنها لە خێرایی بڵاوبوونەوەکەیدایە، بەڕێژەی %30 خێراتر بڵاودەبێتەوە.

د.هێرش حەیدەر، رایگەیاند، لە ئێستادا لە هەمان شەپۆلی ئۆمیکرۆنداین چەند گۆڕانکاریەکی کەم لە ڤایرۆسەکەدا ڕوویداوە.

دەشڵێت:"ڕێژەی مردن لە جیهاندا زیادیکردووە، بەڵام خۆشبەختانە ڕێژەکە لە کوردستان لە نزمترین ئاستدایە ، ڕێژەی داغڵ بوونی نەخۆش زۆر لە %1 کەمترە".

ئەو پزیشکە باس لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەکات و دەڵێت:" لەرزوتا، قوڕگ ئێشە، گیان داهێزران، سەرئێشە، هەڵامەت، دەنگ‌ گۆڕان، بێهێزیەکی زۆری لەگەڵدایە، بەڵام نەمانی تام و بۆن زۆر کەمترە و بە ڕێژەیەکی زۆر کەم سکچوونیشی لەگەڵدایە".

سەرپەرشتیارى تیمی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەشڵێت:" پەتاکە ماوەی حەوت ڕۆژ کەمتر دەخایەنێت".

د. هێرش حەیدەر داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:"لە کاتی بونی نیشانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستت بۆ دابنێ لەگەڵ ڕێنمایی پێویستدا و دوربی لە چارەسەری نا زانستی".

سەرپەرشتیارى تیمی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت، باشترین شت بۆ ئەوەی لە پەتاکە بە دووربن وەرگرتنی ڤاکسین و خۆپارێزییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن