كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
ڕۆژ له دوای ڕۆژ ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو له زیادبوون ده‌كات و له هه‌ر قۆناغێكی بڵاوبوونه‌وه و چالاكبونیدا وڵاته‌كان هه‌نگاوی تایبه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌كارده‌هێنن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا به پێنج هه‌نگاو تێپه‌ڕ ده‌بێت:
1-قۆناغی یه‌كه‌م: "سفر" واته دۆخه‌كه جێگیره و هیچ توشبویه‌ك تۆمار نه‌كراوه.
2-قۆناغی دووه‌م"دوای تۆماركردنی یه‌ك توشبوو به ڤایرۆسه‌كه و كه‌ره‌نتینه كردنی توشبووه‌كه و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ توشبووه‌كه په‌یوه‌ندیان هه‌بوه"
3-ژماره‌ی توشبووان زیاد ده‌كات و دواتر ڤایرۆسه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه و قۆناغی چواره‌م ده‌ست پێده‌كات و ده‌بێته په‌تا له ناوچه‌یه‌ك یان چه‌ند ناوچه‌یه‌ك .
قۆناغی پێنجهه‌م زۆر مه‌ترسیداره و له ته‌واوی وڵات بڵاوده‌بێته‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له ئیتاڵیا ده‌گوزه‌رێت.
ته‌واوی وڵاته‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن له یه‌كێك له قۆناغه‌كان ئه‌م ڤایرۆسه بوه‌ستێنن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه.