ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو بۆ ئەم گەڕەکەی هەولێر جێبەجێکرا

کوردستان

09/07/2022     ژمارەی بینراو 190

راچڵەکین-

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، پرۆسەی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان خرایە بواری جێەجێکردنەوە.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێردا هاتووە کە دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ رێگەپێدان درا بە دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەویەکانی کەرتی سێ هەزاری لە گەڕەکی سێبەردان ئودل پرێست.

شارەوانی هەولێر ئاماژەبەوەدەکات، دوای پێدانی رەزامەندی بۆ دروستکردنی خانوو لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی سێ دەست کرا بە کارکردن و کردنەوەی شەقامەکان.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن