دان بیڵزێریان قەوماندی

هەمەڕەنگ

25/07/2022     ژمارەی بینراو 793

راچڵەكین-

دان بیڵزێریان DanBilzerian كەسایەتی دیاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هونەرمەندی ئەرمەنی -ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە،  دواجار بڕیاریداوە هاوسەرگیری بكات و وێنەیەكی خۆیی هاوسەرەكەی بڵاوكردووەتەوەو نوسیوویەتی:" I finally did it"

دان ساڵی 1980 لەویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا لەدایكبووە، لەزانكۆی فلۆریدا خوێندویەتی و لەزۆر بواردا چالاكی هەیە، پێشتر لەڕیزەكانی سوپای ئەمریكا سەرباز بووە، لەچەندین فلیمدا رۆڵی گێڕاوە.

ساڵی 2015 دان بیلزێریان راگەیاند، كار دەكات بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ساڵی 2016 خۆی كاندید بكات، بەڵام دواجار كارەكە بە پشتیوانیكردنی دۆناڵد ترەمپ كۆتایی هات.

ساڵی 2018 لەگەڵ باوك و براكەیدا سەردانی ئەرمینیای كرد بۆ ئەوەی سوێندی یاسایی بخوات و ببیتە هاوڵاتی ئەو وڵاتەو بچێتە ریزەكانی سوپای ئەرمینیا.

دان بیڵزێریان، هەمیشە بەبڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو تۆمارەكانی لە هەژمارەكانی خۆی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بووەتە كەسایەتییەكی جێی سەرنج


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن