لە کۆبوونەوەکەی سەدر و پلاسخارت چی وترا؟

عێراق

05/08/2022     ژمارەی بینراو 415

 راچڵەکین-

جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ موقتەدا سەدر رایگەیاند:" کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو".

جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێكی چاره‌سه‌ری بۆ دۆخی سیاسی عیراق، باش بوو".

بەیانی ئەمڕۆ هەینی جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر گەیشتە حەنانە.

میدیاکانی عیراق بڵاویانکردووەتەوە کە لە چەند كاتژمێری داهاتووشدا هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەگاتە حەنانە و لەگەڵ سەدر كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

ماوەی هەفتەیەکە، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چوونه‌ سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و ره‌وتی سه‌در، داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات.

کۆبوونەوەی پلاسخارت و موقتەدا سەدر

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن