راچڵەکین-
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە دوو رووداوی جیادا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:"کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵان بەناوی (ک. ع. ج) لەکاتی مەلەکردن خنکا."
پۆلیسی زاخۆ دەشڵێت:"هەر ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دیکەدا کچێکی شنگالی بەناوی (ن.س.م) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٨، واتە تەمەن ١٤ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
لە راگەیەنددراوەکەدا هاتووە کە هەردوو تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکان دەستی پێکردووە.