سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئابوری

06/08/2022     ژمارەی بینراو 562

راچڵەکین-

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌موز به‌رده‌وامه‌و سبەینێ یەکشەممە مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت.

بە گویڕەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی 8 ی 2022، مووچه‌ی مانگی 7 ى وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان ، زیندانییه‌ سیاسییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

 رۆژی دووشەممە 1-8- 2022 دەست بەداشکردنی مووچەی مانگی 7 کرا و  رۆژی 20-8-2022 کۆتایی دێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن