 
      
          
          
					
          
         
         
         
          
					
          راچڵەكین –
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی دەستگیركردنی پەرلەمانتارو راگەیاندنكاران، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، دوای وەرگرتنی رێوشوێنی، یاسایی، لەئێستادا هیچ كەسێك لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیرنەكراون.
 
دەقی روونكردنەوەكە:
روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی
پاش وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاساییش لە هەرێمی كوردستان، بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین كە؛ لە ئێستادا هیچ ئەندام پەرلەمانێك و هیچ ڕاگەیاندكارێك دەستگیر نەكراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە.  
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی 
٦/٨/٢٠٢٢