مووچەی ١١ وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت

ئابوری

10/08/2022     ژمارەی بینراو 507

راچڵەکین-

دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی 11 وەزارەت و دامەزراوە و دەستە دابەشدەكرێت.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی مانگی 7ی وەزارەتەكانی (داد، ئەوقاف، ئەنجوومەنی دادوەری، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە، مین، ناوچە كوردستانییەكان، كۆمسیۆن و چاودێری دارایی) دابەشدەكرێت.

 رۆژی دووشەممە 1-8- 2022 دەست بەداشکردنی مووچەی مانگی 7 کرا و  رۆژی 20-8-2022 کۆتایی دێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن