بەهەتاو(خۆر) بردنی دار چییە؟

کشتوکاڵ

14/08/2022     ژمارەی بینراو 855

راچڵەکین-

 بەهەتاو(خۆر) بردنی دار هۆکاری وشک بونی گەڵای دارەکان لەم وەرزەدا
 
 بەهەتاو(خۆر) بردنی دار، نەخۆشییەکی فەسلەجی یە بەزۆری تووشی داری مزرەمەنی دەبێت.وەک پرتقاڵ ولیمۆ ونارنج وترنج وسندی وە بەتایبەت کەلەناو ماڵاندا دەچێندرێت .

نیشانەکانی:-

ئەوگەڵایانەی ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر دەکەون ووشک دەبن و هەڵدەوەرێن، پەڵەی سوری قاوەیی باو لەبەری دارەکە پەیدادەبێ، پەڵەکان وردە وردە گەورە دەبن وگرژ دەبن و تاڕادەیەک تۆێکڵەکە بە کاکڵی بەرەکەوە دەنوسێ(دەلکێت).وە ئەو بەرەی روو لە خۆرەکەن ڕەنگیان کاڵ دەبێت و ئاوگیان نامێنێت و سیس دەبن،هەندێ جار قەدی دارەکەش درز(قڵش) دەبات، لەو درزانەش کەڕوو لەدارەکە دەدات.

-- ئەو هۆکارە بەهۆی بەرزی تیشکی خۆرو وە نارێکی لە ئاودانەوە ڕوودەدات.

چۆن رێگیری لەو نەخۆشییە بکەین؟

١- سێبەر لەدارەکان بکرێت لەوەرزی هاویندا،یاخود دارەکان لەژێر سێبەری داری گەورەتر بچێندرێن.

٢- ئەو بەشەی دارەکەو وە بەرەکەی کەڕاستەوخۆ تیشکی خۆریان بەردەکەوێت, بەگیراوەی کلس وئاو بڕشێندرێن تا تیشکی خۆر کارییان لێ نەکات.

٣- بایەخ بەئاودان بدرێت بەرێک و پێکی ولەکاتی فێنکدا.

٤- بەهیچ جۆرێک لەکاتی گەرما(نیوەڕۆ) دارەکان نەرشێندرێن بەئاو.

ئامادەکردنی نەمامگەی شازاد صائیب 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن