زۆرکردنی رووهک به ڕێگای هەوایی
ڕاچڵهكین-
ههنجیر و ترێ و سێو و مەتاتی ئیلاستیکا کە لە زۆرێك ماڵان و نەمامگەکانی کوردستان هەیە ،ههموو ئهو ڕووهکانهی بهقهلهمی قهد رهگ دهردهکهن، باشترین ڕێگا بۆ زۆرکردنی ڕێگای هەوایە کووشەیە،ئەو کردارە لەسەرەتای بەهار دەکرێ تاکوو کۆتایی بەهار و سەرەتای هاوین .
هەواییە کووشە بریتییە لەو ڕێگا زۆربوونەی کە قەدی رووەکەکە شانەی نیانی لێ دادەماڵین و دوایی دایدەپۆشین ، دوای دوو مانگ شوێنی بڕینەکە رەگ دەردەکات دەتوانین لقەکە لەدایکی جودا بکەینەوە و وەك رووەکێکی سەربەخۆ پەروەردەی بکەین . بۆ ئەمەش دەبێ ئەم خاڵانە ئەنجام بدەین :
١- ئامادەکردنی کیسێکی نایلۆنی ئاسایی بەمەرجێك هەردوو سەری کراوەبێت .
٢- ئامادەکردنی کەمێك پیتمۆسی شێدار .
٣- بەدرێژی ٢-٣ سم و بە قوڵی ٤-٥ ملم لە شانەی نیان بەشێوەی لوولەکی یان بازنەیی دادەماڵین . بەو مەرجەی لەژێر گرێێەکی قەدەکە یان لقەکە بێت .
٤- کیسە نایلۆنەکە لەسەر قەدەکەی دەهاوێینە ناوی ، تا دەگەین بەخوار شوێنە بڕاوەکە .
٥- بنکی کیسەکە لەخوار شوێنی بڕاوی قەدەکە توند بەپەت یان بە تێپ دەبەستین بۆ ئەوەی هیچ خۆڵ و پیتمۆس و ئاو بواری هاتنە خوارەوەی لەکیسەکە نەبێت .
٦- کیسەکە پڕ دەکەین لە پیتمۆس و پیتمۆسەکەش شێدار دەکەین ، ئنجا سەری کیسەکە توند دەبەستین ، بەمەوە شوێنە بڕاوەکەی لقەکە دەکەوێتە ناو کیسە پیتمۆسەکە و هەردوو سەری کیسەکەش توند بەستراوە .
٧- بۆ دڵنیابوون دەکرێ کاغەزی سیمی لێ بئاڵێنین .
٨- دوای 50-60 رۆژ دێین پەتی کیسەکە دەکەینەوە، بۆ ئەوەی بزانین رەگی دەرکردووە ، ئهگەر رەگێکی باشی دەرکردبوو لەژێرەوەی کیسەکە لقەکە دەبرین و رووەکە نوێیەکە وەك رووەکێکی سەربەخۆ مامەڵەی پێ دەکەین و لەشووێنێکی بەرسێبەر لەناو ئینجانە دەیچێنین .
ئا:عباس نادر