قایمقامیەتی هەولێر داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

کوردستان

25/03/2020     ژمارەی بینراو 619

راچڵەكین

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، سەرجەم هاووڵاتیانی شارەكەو دەوروبەری ئاگادار دەكاتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك سەردانی دیوانی قایمقامیەت نەكەن بەمەبەستی داواكاری رێگەپێدانی هاتووچۆ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "داواكارین بەهیچ شێوەیەك سەردانی دیوانی قایمقامیەتەكەمان نەكەن بۆ مەبەستی داواكاری رێگاپێدان بۆ هاتووچۆ كردن، لە بەرئەوەی سەرجەم ڕێگاپێدانەكان ڕاگیراون، و تەنها ئەو كەسانە دەتوانن هاتووچۆبكەن كە لە رێنماییەكانی (ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر) لە رێكەوتی (25-3-2020) رێگاپێدراون و پێویستیان بەهیچ ڕێگاپێدانێكی دیكە نییە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن