جەیمس وێب، دوانۆكسیدی كاربۆنی لە هەسارەیەكی دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر ئاشكراكرد

هەمەڕەنگ

27/08/2022     ژمارەی بینراو 311

راچڵەكین-

تێلیسكۆپی جەیمس وێب، كەلەئێستادا لەبۆشایی ئاسماندایە، بوونی گازی دوانۆكسیدی كاربۆنی لە هەسارەیەكی دەرەوەی كۆمەڵەی خۆردا سەلماند.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكەوانی ئەمریكا (NASA) لە ٢٥ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١دا تێلیسكۆپی جەیمس وێبی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد.

بەگوێرەی هەواڵێكی گۆڤاری "New Scientist" ئەمە بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا نهێنییەكانی هەسارەیەكی دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر، ئاشكرا دەبێت.

تیمێكی لێكۆڵەری زانكۆی كالیفۆڕنیا كە لە زیاتر لە ١٠٠ لێكۆڵەر پێكهاتبوو، ئەو زانیارییانەیان شیكار كرد كە تێلیسكۆپی جەیمس وێب تۆماری كربوو.

لە ئەنجامی شیكارییەكەدا، لێكۆڵەرەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە لە بەرگەهەوای هەسارەی "WASP-39b" كە دەكەوێتە دووری ٧٠٠ ساڵی رووناكی لە كۆمەڵەی خۆر، گازی دوانۆكسیدی كاربۆن هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن