چوونە ناو خاكی رووسیا لە چەند ئەكتەرێكی هۆڵیوود قەدەغەكرا

هەمەڕەنگ

06/09/2022     ژمارەی بینراو 449

راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، رایگەیاند سزای خستووەتە سەر ٢٥ هاووڵاتیی ئەمریكی كە وەزیری بازرگانیی ئەمریكا، جینا رایمۆندۆ و هەردوو ئەكتەری هۆلیوود شیان پێن و بنیامین ئیدوارد ستیلەر-یش لە نێویاندایە.

لەو راگەیەندراوەی كە لە وەزارەتەكەوە بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە، لە بەرامبەر بڕیارەكانی ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن كە بەبەردەوامی لە دژی هاووڵاتییانی رووسیا لە فراوانبووندایە، سزای قەدەغەی چوونە نێو رووسیایان سەپاندووەتە سەر ٢٥ هاووڵاتیی ئەمریكی كە ئەندامانی كۆنگرێس، بەرپرسی ئاست باڵا، پیاوانی كار و ئەو كەسانەی كە لە بواری كلتووریدا چالاكی ئەنجامدەدەن، لە نێویان دایە.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ناوی ئەو ٢٥ كەسەی كە سزاكان دەیانگرێتەوە دەركەوت كە ناوی وەزیری بازرگانیی ئەمریكا، جینا رایمۆندۆ و هەردوو ئەكتەری هۆلیوود شیان پێن و بنیامین ئیدوارد ستیلەر -یشی تێدایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن