راچڵەكین-
بەهۆی بەهۆی ئەنجامە خراپەكانییەوە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی، تۆماس تۆخێل-ی راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی لەپۆستەكەی دوورخستەوە.
چێڵسی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: " بەناوی هەمووان لە یانەی چێڵسی سوپاس و پێزانینی خۆمان دەگەیەنینە تۆماس توخێل و ستافەكەی، بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی لە ماوەی كاركردنیان لەگەڵ یانەكە دایان، تۆماس شوێنی خۆی لە مێژووی تیپەكەدا دەبێت، بەتایبەت كە نازناوی چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری ئەوروپا و مۆندیالی یانەكانی بردەوە."
یانە لەندەنییەكە زیاتر دەڵێت " ستافی راهێنەرانی چێڵسی بەشێوەیەكی كاتی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە وەردەگرێت و ئامادەكاری بۆ یارییەكانی داهاتوو دەكەن و هەنگاوەكان خێراتر دەكەن بۆ دەستنیشانكردنی راهێنەرێكی نوێ و تاوەكو دیارییكردنی هیچ لێدوانێكی دیكە نادرێت."
دوورخستنەوەی تۆماس توخێل لەكاتێكدایە، شەوی سێشەممە لە یەكەم یاریی چامپیۆنزلیگدا بە یانەی دینامۆ زەگریب دۆڕان و لە پرێمەرلیگیشدا لە 6 یارییدا 2 یاریی دۆڕاندووە و تەنیا 3 بردنەوەی هەیە.