پاسپۆرتی عیراق گۆڕانكاری بەسەردا دێت

عێراق

14/09/2022     ژمارەی بینراو 325

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی داهاتوودا پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بە تەكنەلۆژیای زۆر بەرز دەردەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی ئەیلوولی 2022، عەمید فازل كامیل، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی كازمیە رایگەیاند:" پرۆسەی پێدانی پاسپۆرت بەردەوامە، جەختیشی لەوەكردەوە، مامەڵەكە لە 72 كاتژمێر تێناپەڕێت، هەروەها هیچ وەستانێك لە پێدانی پاسپۆرتدا نییە."

عەمید فازل كامیل باسی لەوەشكرد، لە ماوەی داهاتوودا پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بە تەكنەلۆژیای زۆر بەرز دەردەچێت.

وتیشی: "بە هەوڵی جێگری سكرتێری باڵا، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە و بەڕێوەبەری كاروباری پاسپۆرت، رێكارەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستیپێكردووە".

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی كازمیە وتیشی: پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە چوارچێوەی پرۆژەیەكدایە كە دەركردنی كارتی نیشتیمانیش لەخۆدەگرێت، ئامانج لە پرۆژەكە ئاسانكارییە بۆ دووركەوتنەوە لە پاسپۆرتی كاغەزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن