لیژنە بۆ هۆکاری کەوتنەخوارەوەی پانکەی قوتابخانەکەی هەولێر پێکهێندرا

کوردستان

18/09/2022     ژمارەی بینراو 144

راچڵەکین-

دوای کەوتنەخوارەوەی پانکەیەک لە ناو پۆلێکی قوتابخانەی قوتابخانەى (سەرکەش) لە گەڕەکى باداوا لە هەولێر و برینداربوونی دوو خوێندکار وەزیری پەروەردە لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ پێکهێنا.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄٩⁄١٨ لە کاتی دەوامی ئاسایی قوتابیان لە قوتابخانەی سەرکەشی بنەڕەتی تێکەلاو پانکەیەک لە ئەڵقی سەقفی پچڕاوە و بەربووەتەوە سەر تەختەی دانیشتنی قوتابیان و لە ئاکامدا دوو قوتابی برینداربوون و دەستبەجێ لە لایەن دەستەی کارگێری قوتابخانە گەیەندرانە نەخۆشخانە و کاری پێویستییان بۆ ئەنجام دراوە و و تەندروستییان باشە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە کارگێری قوتابخانەی ناوبراو لە پشووی ھاوین نۆژەنکردنەوەی بۆ تەواوی پێداویستیەکانی قوتابخانە بە تایبەتی لە رووی کارەبا ئەنجامداوە وە دوای روداوەکەش بە فەرمانی وەزیری پەروەردە لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ ھۆکاری روداوەکە پێکھێندرا .

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە قوتابخانەى (سەرکەش) لە گەڕەکى باداوا لە هەولێر، پانکەیەک بەسەر خوێندکارانى ناو پۆلێکدا بەربووەتەوە و بەهۆیەوە دوو خوێندکار برینداربوون، دواتر رەوانەى نەخۆشخانەکراون و ئێستا لەژێر چاودێرى پزیشکیدان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن