بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم دەدرێت

عێراق

19/09/2022     ژمارەی بینراو 118

راچڵەکین-

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٩-٩- ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لەسەر ئەو سکاڵایەی نەوەی نوێ پێشکەشی کردبوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم کۆببێتەوە.

چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عیراق، دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ھەرێمی کوردستان پێشکەش کراوە، ئەنجام بدات.

ئەو دانیشتنە لە کاتێکدایە کە پێشتر، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، سکاڵایەکی پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی  عیراق کردبوو کە تیایدا داوای ھەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ھەرێمی کوردستان کردووە.

پێشتر دادگای باڵای فیدراڵیی دوو دانیشتنی لەبارەی سکاڵاکە ئەنجامداوە، بەڵام رۆژی ١٩-٩- ٢٠٢٢ی بۆ بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ھەرێمی کوردستان دیاریی کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن