چینیه‌كان گۆشتی مار ده‌خۆن
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك وێنه له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر هه‌رای ناوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵێك له چێشتلێنه‌ر له ناوچه‌ی قاهیره‌ی نوێ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی گۆشتی مار بوون بۆ برژاندن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " القاهره 24 " بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه كراوه و ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی چینی سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی گۆشتی مارن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هێزێكی ئاسایشی میسر دوای ئه‌وه‌ی چونه‌ته باڵه‌خانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی قاهیره‌ی نوێ كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی چینی ده‌ستگیر كردوه كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی گۆشتی مار بوون و ته‌واوی گۆشته‌كه‌ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.