کەشناسی کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی باران بارینەی راگەیاند

کوردستان

22/09/2022     ژمارەی بینراو 436

راچڵەکین-

کەشناسی هەرێم کاتی کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی باران بارینەی راگەیاند و دەڵێت، ئەم شەپۆلە سبەینێ هەینی کۆتایی پێ دێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە،  ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور لەگەڵ هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکان لەگەڵ زیادبوونى خێراى ,لە کاتى زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 30 کم ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و کەرکوک، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3 ) پلەى سیلیزى، ئەگەرى نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەى شاخاوییە بەرزەکان و سەنتەرى پارێزگاکان بە شێوەى پروشکە باران هەندێ کات و ناوچە ئەگەرى بارانێکى مامناوەندى کورت خایەنى هەیە .

خێراى با / لەسەر خۆ  (15 - 25) کم/ک . 
ئاراستەی با /  لە گۆراندایە  .
مەوداى بینین /  ( 7 – 9 ) کم  دەبێت .

هەروەها سبەینێ هەینی، 23- 9 - 2022، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت. 
 پلەکانی گەرما: بە نزیکەى (1-2) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە   بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 15) کم/ک . 
ئاراستەی با/ گۆڕاو 
مەوداى بینین /  ( 9 – 10 ) کم  دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  33 پلەى سیلیزى
سلێمانی    :  31 پلەى سیلیزى
دهۆک     :  32 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   :  34 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  35 پلەى سیلیزى
سۆران    :  33 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  37 پلەى سیلیزى

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن