هەولێر.. شەڕی نێوان زاوا و خەزوورێك بریندارێكی لێكەوتەوە

کوردستان

22/09/2022     ژمارەی بینراو 195

راچڵەكین –

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی شەڕەكەی ئەمڕۆی گەڕەكی بەهاری نوێ دەدات، كە لەنێوان زاواو خەزوورێك روویداو چەند كەسێكی دیكەش لە شەڕەكە تێوەگلان و بەهۆیەوە كەسێك بریندار بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گەڕەكی بەهاری نوێ لەشاری هەولێر، بەهۆی شەڕی نێوان پێنج كەس، هاووڵاتییەك بە فیشەك بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بووە، دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزوورێك دروست بوو و تێیدا چەك بەكارهات و كەسێك بە گولـلە زامدار بوو.

وەك لە روونكردنەوەكەی پۆلیس دا هاتووە، لەدوای رووداوەكە، هێزەكانی پۆلیسی هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنەكەو هەردوو لایەنی شەڕكەریان دەستگیركرد، كە پێكهاتبوون لە پێنج كەس.

دەستگیركراوەكان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی شادی كران بۆ ئەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ بكرێتەوە و ڕێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن