پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

23/09/2022     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو پێشبینیانە بێت،ئەمڕۆ  ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلە بەرز دەبێتەوە.

سبەینێ شەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەێت. پلەكانی گەرما: نزیك دەبێت لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  34 پلەی سیلیزی
سلێمانی    :  35 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  33 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  37 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  33 پلەی سیلیزی
سۆران    :  34 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  42 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن