ریاڵ مەدرید یاریگاکەی خۆی دەبەخشێت

وەرزش

26/03/2020     ژمارەی بینراو 430



بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی سەرتاسەری ئیسپانیای گرتووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاری دا یاریگاکەی خۆی ببەخشێت.

ووەک ئاشکرایە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی جیهانی گرتووەو لە زۆرینەی وڵاتان بڵاوبووەتەوە، ئیسپانیاش بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و تا ئێستا نزیک بووەتەوە لە ٦٠ هەزار تووشبوو لەو وڵاتەدا.

هەربۆیە یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری دا یاریگاکەی بداتە وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە تا ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەکان جێگەیان نابێتەوە لەوێ بیانهێڵنەوەو چارەسەری سەرەتاییان بۆ بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن