خانمه په‌رستارێكی ئیتاڵی ته‌مه‌ن 34
ڕاچڵه‌كین-
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئیتاڵیا هه‌واڵی خۆكوشتنی خانمه په‌رستارێكی ئیتاڵی ته‌مه‌ن 34 ساڵی بڵاوكرده‌وه كه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ڕزگاركه‌رانی ڕۆحی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كاری كردوه.
دانییلا تریزی له ژێر په‌ستانێكی زۆردا بووه له نه‌خۆشخانه‌ی "سان جیراردۆ" له ناوچه‌ی لۆمباردی له‌ڕێی كاره‌كه‌یه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه ڕۆحی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له مردن ڕزگار بكات و خۆشی بووه به یه‌كێك له توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دواتر خراوه‌ته چاودێری چڕ به‌ڵام بۆ ڕزگاركردنی ڕۆحی كه‌سانی دیكه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه كۆتای به ژیانی خۆی بهێنێت.
یه‌كێتی په‌رستارانی ئیتاڵیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و كاره‌ی ئه‌م خانمه په‌رستاره كردویه‌تی و هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا په‌رستارێكی دیكه به هه‌مان هۆكار كۆتای به ژیانی خۆی هێناوه.
تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی خۆكوشتنی ئه‌م په‌رستاره ده‌كرێت، تا ئه‌مڕۆ 5760 كارمه‌ندی ته‌ندروستی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئه‌مانه‌ش ده‌كاته كۆی %8 ی ته‌واوی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له وڵاته‌كه‌دا تۆماركردوه.