راچڵەكین وێنەی ئەو ژنە بڵاودەكاتەوە كە لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی كوژرا

کوردستان

04/10/2022     ژمارەی بینراو 3751

راچڵەكین –

ئەو ژنەی بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی، بە دەمانچە لەلایەن كەسێكی نەناسراو كوژرا، خەڵكی باكووری كوردستانە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، ژنە كوژراوەكە، ناوی ناوی ناگیهان ئاكارسەل-ەو نازناویشی (زیلان)ە، خەڵكی باكووری كوردستانە.

كاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ژنێك كە تەمەنی نزیكەی 23 ساڵ دەبێت، لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی، بە فیشەك كوژرا، بەوتەی چەنجد شایەتحاڵێك، كوڕێكی گەنج تاوانەكەی ئەنجامداوەو بەدوای ژنەكەوە بووە، بە چەكێكی جۆری دەمانچە چەند فیشەكێكی پێوەناوەو بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن