نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستی ئاكام عومەر بڵاوكرایەوە

کوردستان

29/10/2022     ژمارەی بینراو 1097

راچڵەكین-

فەرماندەی هێزەكانی ٧٠ راگەیاند، ئاكام عومەر لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و بەمزووانە رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت. 

مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەكانی ٧٠ ئاماژەی بەوەكردووە:" ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ هێشتا لە سلێمانی لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و رەنگە ئەمڕۆ یان سبەینێ رەوانی دەرەوەی وڵات بكرێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" چاوەڕوانی بڕیاری پزیشكەكانین، بۆ ئەوەی بڕیاری ناردنی بۆ دەرەوەی وڵات بدەن و سبەینێ رەنگە كارەكانی تەواو بێت و ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت."

19ی ئەم مانگە هێزەكانی كۆماندۆ بە سەرپەرشتیی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێك دژی پاشماوەكانی داعش، چوونە سنووری گەرمیان لە شارۆچكە زنانە، بەڵام "تۆڕێكی مین" بەهێزەكەدا تەقییەوە بەهۆیەوە ئەفسەرێكی هێزەكە شەهید بوو، هاوكات ئاكام عومەر و حەوت ئەندامی تری هێزەكە برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن