میسی دووچاری پێكان هات

وەرزش

05/11/2022     ژمارەی بینراو 394

لیۆنێل میسی

راچڵەكین –

لیۆنێل میسی، كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان-ی فەرەنسی، دووچاری پێكهان هات و مەترسی لەسەر بەشداریكردنی لە جامی جیهانیی 2022ی قەتەر دەكرێت، كە تەنها 15 رۆژی ماوە بۆ دەستپێكردنی پاڵەوانیەتییەكە.

یانەی پاریس سانجێرمان، لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاویكردەوە، لیۆنێل میسی دووچاری پێكهات هاتووەو بەو هۆیەشەوە بەشداری لە یاری داهاتووی یانەكە بەرامبەر یانەی لوریان لە خولی پلە یەكی فەرەنسادا ناكات.

یانە پاریسییەكە لەبارەی جۆری پێكانەكەی میسی، رایگەیاندووە، دووچاری هەوكردنی یەكێك لە دەمارەكانی بووە، لەئێستاشدا خراوەتە بەر پرۆگرامێكی تایبەتی چارەسەركردن، بۆئەوەی بەزوویی چاكببێتەوەو پێكانەكەی خراپتر نەبێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە دەستپێكردنی پاڵەوانییەتی جامی جیهانیی 2022ی قەتەر، تەنها 15 رۆژی ماوە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش یەكێكە لە هەڵبژاردە بەهێزەكان بۆ بەدەستهێنانی جامەكە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن