بەڕازیل یەكێك لەئەستێرەكانی بۆ مۆندیال لەدەستدا

وەرزش

07/11/2022     ژمارەی بینراو 258


راچڵەكین-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی بەڕیتانیا ئەوەیان دووپاتكردەوە كە فیلیپی كۆتینهۆی یاریزانی ناوەندی ئەستۆن ڤێلا تووشی پێكانبووە و ناتوانێت بەشداری مۆندیال بكات لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل-دا.

هەر ئەو پێكانەش وایكرد ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە  بەشداری لەیاری یانەكەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد نەكات.

بەڕازیل لەجامی جیهانی لەقۆناغی كۆمەڵەكاندا ڕووبەڕووی هەریەكە لە (سڕبیا و سویسرا و كامیرۆن دەبێتەوە) لەكۆمەڵەی حەوتەمدا.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن