"ژیان بە تامی مەرگ" چیرۆكی دواساتەكانی ژیانی (قادری حاجی عەلی)

کەلتوور

08/11/2022     ژمارەی بینراو 286

"بوو بە سەعات دەوری حەوتی بەیانی، تەلەفۆنم بۆ كاك عوسمانی حاجی مەحمود كرد و پێم ووت خەریكە تەواو ئەبێت، لەسەعات هەشت و چارەك وردە وردە ئۆكسجینەكەی  دابەزی بۆ بیست و پانزەو دە تاوەكو بوو بە سفر، بەڵام دڵی لە لێدان نەئەكەوت، لە هەشت و نیوا دڵی وەستا، بەڵام بوژانەوەی دڵیان بۆ كرد بۆ ماوەی دە دەقەیەك، لەدوای ئەوە ئیعلانیان كرد كە نەماوە، بەجێم نەهێشت هەتا جیهازەكانیان لێكردەوە، چومەوە نزیكی و بۆ دواجار باوەشم پیاكردو ئینجا بەجێم هێشت و بەرەو ڕووی خەمێك ڕۆشتم ئەونە قوڵ بوو نە سەری دیار بوو نە بنی، ئەمویست یەكێك ڕامچڵەكێنێ و بڵێ ئەمە خەوە هەستە، بەڵام ڕاستییەكەی ئەو شەش ساڵەی كە هاوسەری بووم بووە خەوێك و یادگارییەكی جوان و بێ وێنە".

ئەمە چیرۆكی دواساتەكانی كۆچی دوایی (قادری حاجی عەلی) كەسایەتی دیاری سیاسییە، كە لە زاری ( شیلان ئەحمەد)ی هاوسەریەوە گێڕدراوەتەوەو لە دوو توێی نامیلكەیەكدا نوسراوەتەوە، بڕیارە لە مەراسیمی ساڵیادیدا بڵاوبكرێتەوە.

• رۆژی  پێنجشەممە كاتژمێر (3) لە گۆڕستانی (ئابڵاخ) یادی دەكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن