ڕاچڵەکین-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان بڵاویانكردووەتەوە، سادیۆ مانێ، ئەستێرەی سەنیگالی و یانەی بایرن میونشن، بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری لەیاریەكانی مۆندیالدا بكات.
ماڵپەڕی فەڕمی بین سپۆرت بڵاویکردەوە ، پێکانی سادیۆ مانێی سەنیگالی قورسە و ناتوانیت لەجامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەڕ بەشداربێت.
دوێنێ ڕۆژی سێشەمە لەیاری نێوان بایرن میونشن و ڤێردەبریمەن کە بەئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک بەسودی بایرن کۆتایی هات ، مانێ تووشی پێکان بوو.