هەولێر؛ قاچاغچێتی بەمرۆڤەوە بەردەوامە

کوردستان

28/03/2020     ژمارەی بینراو 397

راچڵەكین-

پێنج ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەجۆری ( پیكاب و كیای بەراد) لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆی هەولێرەوە دەستیان بەسەردا گیرا، پاش ئەوەی هەوڵی بەقاچاغهێنانی دەیان هاوڵاتیان دابوو بۆ ناو شارەكە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، بڵاویكردووەتەوە:" ئەمرۆ لەلایەن مەفرەزەهاوبەشەكانی هاتووچۆو زێرەڤانی لەسەر هەردوورێگای هەولێر كەركوك وهەولێر گوێردەست بەسەر 5ئوتومبێل لەجۆرەكانی پیكاب و كیای بەراد داگیرا كەهەڵسابون بەگواستنەوەی 52كەس لەدەرەوەی شاری هەولێرەوە بۆناو هەولێر كەزۆربەیان عەرەب بوون كەگوایا كرێكارن بەبێ ئەوەی هیچ پشكنینێكی پزیشكی بۆئەوكەسانە بكرێت بۆدلنیابونەوە لەتوشنەبونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا."

فازڵ حاجی، دەشڵێت:" لەدوای دەستبەسەرداگرتنی ئوتومبێلەكان 52كەسەكەش تەسلیمی ئاسایشی هەولێر كران بۆناردنیان بۆپشكنینی پزیشكی."

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" دووبارە داوا لەشوفێری بارهەلگرەكان دەكەین كەرێگاپێدانیان هەیە بەهیچ شێوەیەك هەول نەدەن كەسانی دەرەوەی شاری هەولێر بێننە ناو هەولێر وەبیانگوازنەوە بەبیانوی ئەوەی كەكرێكارن چونكە ئەوەكارێكی رێگاپێدراو نیە وەتوشی لێپێچینەوەی یاساییان دەكات."


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن