دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ٢٠٠ ملیارەكەی هەرێم كۆدەبێتەوە

عێراق

13/11/2022     ژمارەی بینراو 337

ڕاچڵەكین- 

دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بۆ جاری سێیەم لەبارەی سكاڵایەك دژی ناردنی 200 ملیار دینار لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە. 

بڕیارە ئەمڕۆ 13ی تشرینی دووەمی 2022، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لەسەر سكاڵایەك  دژ بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستا.كۆببێتەوە. 

جەمال كۆچەر لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت: "پێدەچێت سكاڵاكە بكشێندرێتەوە، ئەگەر پەسندیش بكرێت ئەگەر زۆرە منیش سكاڵا لەدژی نەناردنی مووچەی فەرمانبەران تۆمار بكەم". وەك ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.

مستەفا سەنەد، كە سكاڵاكەی تۆماركردووە، داوایكردووە بڕیارەكانی ژمارە 8ی ساڵی 2022، بڕیارەكانی 401 و 257 و 226 و 194ی ساڵی 2021 هەڵبوەشێندرێنەوە، كە پاڵپشت بوون بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن