حكومەتی عیراق لەبارەی پرۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ بڕیاریدا

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 151

راچڵەكین-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەكشانەوەی پرۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ كەئێستا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوەو لەماوەی رابردوودا مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە بەكۆی دەنگی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە كشاندنەوە پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ. 

  هەر لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە كشاندنەوەی پڕۆژە یاسای زێدەڕۆیی خانووبەرە، كشاندنەوەی پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی ئاوەدانكردنەوە، كشاندنەوەی لیستی ناوی باڵیۆزانی عیراق، دەسەڵاتدان بە سەرۆكوەزیران بۆ كشاندنەوەی پڕۆژە یاساكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران، كشاندنەوەی یاسای چاكسازی كۆمپانیاكان، كشاندنەوەی پڕۆژە یاسای كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی، كشاندنەوەی یاسای خزمەتی مەدەنی. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن