راچڵەكین-
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا سەركۆنەی هێرشە مووشەكی و درۆنییەكەی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان دەكات.
ئێریك كوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:"
ئەو هێرشە ناڕەوایانە ژیانی خەڵكی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە، سەروەریی عیراق پێشێل دەكەن و ئەو مەترسی و سەقامگیرییەی عیراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەخەنە مەترسییەوە كە بە زەحمەت بەدەستهاتووە".
درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەك هێرشكرایە سەر بارەگاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە و جێژنیكان لە بەحركەی هەولێر؛ هەروەها حیزبی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێز.