ئەردۆغان هەرەشەی ئەنجامدانی هێرشی زەمینی دەكات بۆسەر رۆژئاوای كوردستان

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 119

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زەمینی دەكات بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هاوكات جەختدەكات لەسەر بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەكان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ، لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەیان لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكانیان بە فڕۆكە و تۆپخانە و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان تەنیا سەرەتایە، هێرشە ئاسمانییەكانیان بەردەوام دەبن و لە گونجاوترین كاتدا لە رێگەی وشكانیشەوە هێرش دەكەن.
 
وتیشی" "ئەو هێزانەی دڵنیاییاندا كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتییانەوە لە سووریا هیچ مەترسییەك ناكرێتە سەر وڵاتەكەمان، دەركەوت بەڵێنەكانیان نەبردەسەر".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن