قەتەر؛ لە كاتی ئامادەكارییەكان بۆ جامی جیهانی نزیكەی ٥٠٠ كرێكار گیانیان لەدەستداوە

وەرزش

01/12/2022     ژمارەی بینراو 255

راچڵەكین-

سەرۆكی لیژنەی باڵای میرات و رادەستكردن لە قەتەر كەلەهەمانكاتدا بەرپرسی كاروبارەكانی جامی جیهانیی 2022ی ئەو وڵاتەیە رایگەیاند، لەو ساڵانەی ئامادەكاری كراوە بۆ ئەنجامدانی جامی جیهانیی لە وڵاتەكەی، ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ كرێكاری بیانی لە كاتی كاركردن گیانیان لەدەست داوە.

حەسەن ئەل سەوادی، بە كەناڵێكی تەلەڤیزیۆنی بەریتانی راگەیاند، بەپێی داتا فەرمییەكان لە میانی ئامادەكارییەكان بۆ جامی جیهانی لە تەواوی كەرتەكان لە ٢٠١٤ەوە تاكوو ٢٠٢٠، ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ كرێكاری بیانی لە كاتی كاركردن گیانیان لەدەست داوە.

وتیشی، نوێنەرانی سەندیكا ئەڵمانی و سویسرییەكان ستایشی كارەكانی ئەوانیان كردووە لەو گۆڕەپانانەی یارییەكانی جامی جیهانییان تیادا ئەنجام دەدرێت و زۆربەی ئەو رەخنانەی ئاراستەیشیان دەكرێت بە "ناڕاست و بێبنەما" لەقەڵەم دا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن