باشیك؛ بنكەیەكی سەربازی توركیا مووشەك باراندەكرێت

عێراق

03/12/2022     ژمارەی بینراو 280

راچڵەكین-

بنكەیەكی سەربازیی زلیكان-ی سوپای توركیا لە ناحیەی باشیك بە چەند موشەكێك كرایە ئامانج. گروپێكی چەكداری عیراقیش بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە مووشەكییە راگەیاند.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە، راگەیاند، ئەمشەو 4 موشەك لە جۆری گراد لە گەڕەكەكانی شاری موسڵەوە بەرەو بنكەی سەربازیی زلیكان لە ناحیەی باشیك ئاراستەكراوە كە هێزەكانی سوپای توركیای تێدا جێگیرە.

لەدوای هێرشەكەش گروپێكی چەكدار بەناوی "لیوای ئەحرار عێراق" بەرپرسیارێتیی ھێرشەكەی سەر بنكەی زلێكانی لەباشیك لەئەستۆ گرت و پشتڕاستی كردەوە كە 4 موشەكی گراد-ی ئاراستەی بنكەكە كردوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن