راچڵەکین –
لە نەخۆشخانەیەکی کوەیت شەڕ لە نێوان دوو کەسدا روویدا و
تێیدا شمشێر و چەقۆ بەکارهێنرا.
وەزارەتی ناوخۆی کوەیت بڵاویکردەوە، هێزەکانیان ئاگادارکرنەوە
لە بوونی شەڕێك لە ناو نەخۆشخانەیەکی ناوچەی جەهرا کە دەکەوێتە رۆژئاوای کوەیتەوە.
روونیشیکردەوە کاتێك هێزەکانیان گەیشتنە شوێنی
رووداوەکە، بۆیان دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە شمشێر و چەقۆ شەڕیان کردووە.
وەزارەتەکەی ئەوەشیخستەڕوو کە دوای کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە،
دەستیان بەسەر شمشێر و چەقۆکەدا گرتووە و تۆمەتبارەکانیش رادەستی لایەنی
پەیوەندیدار کراون.