ئوم كەلسوم ناوی لە لیستی 200 مەزنترین گۆرانیبێژانی جیهاندایە

هەمەڕەنگ

04/01/2023     ژمارەی بینراو 340


راچڵەكین-

خانمە گۆرانیبێژ ( ئوم كەلسوم) ناسراو بە (هەسارەی خۆرهەڵات) لە لیستی 200 مەزنترین گۆرانبیژانی جیهاندا ناوی لە ڕیزبەندی 61 هەمیندا هاتووە.

ئەو پلە بەندییەش لەلایەن گۆڤاری ( رۆلینگ ستون)ی ئەمریكی بۆ مەزنترینەكانی جیهانی گۆرانی ووتن بڵاوكراوەتەوە.

بۆ دیاریكردنی ریزبەندی گۆرانیبێژان، پشت بە رەخنەگرانی بواری مۆسیقا بەستراوە، لەو هەڵسەنگاندنەشدا ئوم كەلسوم پێش هەریەك لە مایكل جاكسۆن و ریانا كەوتووە.

ویل هێرمیس، یەكێك لە ڕەخنەگرانی بواری مۆسیقا دەڵێت :" دەنگی ئوم كەلسوم لەجیهانی گۆرانی وتندا وێنەی نەبووە، بۆ ماوەی چەند دەیەیەكیش گوزارشتی كردووە لە گیانی جیهانی عەرەبی."

ئوم كەلسوم ناوی ( فاتیمە ئیبراهیم سەید بڵتاجی)ەو ساڵی 1898 لە پارێزگای دقهلیە-ی میسر لەدایكبووە، لە ساڵی 1975 بەهۆی نەخۆشییەوە لە قاهیرە كۆچی دوایی كردووە.

بەگوێرەی لیستەكە، ئەم 10 گۆرانیبێژە لەڕیزبەندی یەكەمدان:

- ئاریسا فرانكلین
-ویتنی هیوستن
-سام كوك
-بیلی هۆلیدی
-ماریا كیری
-ری چارلس
-ستیڤ ویندەر
-پینوسییە
-ئۆتیس ریدینگ
-ئالگرین

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن