چۆن سووربوونەوەی چاو چارەسەر دەکەیت؟

تەندروستی

05/01/2023     ژمارەی بینراو 249


چارەسەر بۆ سووربوونی چاو پەیوەستە بە چارەسەرکردنی هۆکارەکە، وە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سووربوونی چاو تا ڕادەیەک بێ زیانە و عادەتەن چاک دەبێتەوە لەگەڵ چارەسەرەکانی ماڵەوەدا و ڕەچەتەی پزیشکی ناوێت.

چارەسەری سووربوونی چاو لەماڵەوە

وا پێشنیار دەکرێت کە شوێن ئەم ئامۆژگاریانە بکەون بۆ چارەسەرکردنی چاوی سوور:

بە بەردەوامی پارچە قوماشی پاک بەکاربهێنە بۆ هێورکردنەوەی سووری چاو پاش ئەوەی دەیخەیتە ئاوی گەرم و سارد بەپێی حاڵەتەکە.

خۆلادان لە جوانکاری چاو یان هەڵبژاردنی بەرهەمی دژە هەستیاریی.

بەکارهێنانی قەترەی چاو بۆ چارەسەرکردنی سووربوونی چاو بەسەرپەرشتی پزیشکی چاو، بەتایبەتی لە حاڵەتی وشکبوونی چاودا.

بەکارهێنانی دڵۆپە دژە هیستیامینەکان وەک چارەسەرێک بۆ سووربوونی چاو کە بەهۆی هەستیارییەوە دروست دەبێت وەک هەستیاری وەرزی بە سەرپەرشتی پزیشکی چاوەکەت.

ئەگەر هەستت بە هەر یەک لەم نیشانانە کرد و ئەم چارەسانە سوودیان نەبوو، بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە.

د.میران حەسەن
‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو و نەشتەرگەری چاو

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن