راچڵەکین –
شارەزایانی بواری تەندروستی کۆمەڵێك سەوزە و میوە بە دژە
شێرپەنجە ناودەبەن، کە توانایان هەیە ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییە کەمبکەنەوە:
١_سەوزەکان (برۆکلی،سپێناخ،بامیە...)
٢_میوەکان (هەنار ،تووەکان وەک توویسپی وتووی
ڕەش و شاتوو و توترک و شاتوو و شلک....هتد)
٣_زەردەچەوە.
٤_گێزەر
ئەو ماددانەی کە لە پیکهاتەی هەریەکەیان هەیە و دژە شێرپەنجەن:
١_برۆکلی مادەی(سۆلفۆرافان)تێدایە دژە شێرپەنجەیەکی
بەهێزە.
٢_هەنار (ترشی ئیلاجیک)و تووەکان ماددەی(فینۆلیک
وفلاڤۆناید و ئەنتۆسیانین)یان تێدایە کە دژەشێرپەنجەی بەهێزن.
٣_زەردەجەوە مادەی(کورکۆمین)ی تێدایە کە دژەئۆکسێنەر
و دژەهەوکردن و دژەشێرپەنجەیە.
باوترین ئەو شێرپەنجانەی کە نوێترین توێژینەوەکان دەریانخستوە
بەهۆی ئەم میوە و سەوزانەوە ئەگەری توشبونیان کەم دەبێتەوە ئەمانەن:
١_ خواردنی برۆکلی ٣ جار لە هەفتەیەکدا دەبێتە
هۆی کەمکردنەوەی شێرپەنجەی ( کۆلۆن و مەمک
و پرۆستات)
٢_هەنار کە ترشی ئیلاجیکی تێدایە کاریگەری ئیسترۆجین
لە گەشەکردنی شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە.
٣_ تووەکان بە خواردنیان رۆژانە جارێک یان
دوو جار کاریگەرن لەسەر کەمکردنەوەی شێرپەنجەی ( کۆلۆن و سورێنجک و ناودەم..)
٤_زیادکردنی(٢_٣ کەوجکی جا ) لە ڕۆژێکدا لە
هاڕاوەی زەردەجەوە لەگەڵ ئاڵەتی ڕەش بۆخواردنەکانمان هاندەرێکی باشە بۆ ساڕێژبونی
برینی کۆلۆن و کەمکردنەوەی توشبون بە شێرپەنجەی کۆلۆن،وە دەبێتە هۆی لەناوبردنی
خانە شێرپەنجەییەکانی( سەر و مل).
٥-خواردنی گێزەر جەند جارێک لە هەفتەیەکدا ئەگەری
توشبون بە شێرپەنجەی (گەدە و برۆستات و سییەکان) کەمدەکاتەوە.
د. ڕێباز حاجی علی
پسپۆری
نەخۆشیەکانی شیرپەنجە