 
      
          
          
					
          
         
         
         
          
					
          
ڕاچڵەکین سپۆرت -
 
لەبەهێزترین یارییەکانی هەفتەی 16 یەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە نێو هاندەران و یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کرد.
 
هەردوو یانە ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەشکرد بەڵام بەرشلۆنە بە سود وەرگرتن لە تواناکانی عوسمان دیمبلی توانیان لە تایمی یەکەم و لەخولەکی 22دا تەنها گۆڵی یارییەکە بکەن و بارسا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بەسەر ئەتڵەتیکۆ سەرکەوت و سێ خاڵی زۆر گرنگی بەدەستهێنا.
 
بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە سێ خاڵ پێش ڕیاڵ مەدریدی دووەم کەوت و لەکۆی 16 یارییدا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 41 خاڵ و لە پێشەنگی لا لیگایە و یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە 27 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.
 
ڤیدیۆ: