شانێل
ڕاچڵه‌كین-
گروپی شانێل بۆ دیزاینی جلوبه‌رگی تایبه‌ت ئاشكرای كرد ده‌ست ده‌كات به به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك بۆ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕوبه‌ڕویی كه‌می ژماره‌ی ده‌مامك ببێته‌وه كه له ئێستادا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌م كۆمپانیا تایبه‌ته ئاشكراشی كردوه له ئێستادا ته‌نها چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی په‌سه‌ند كردنه له‌لایه‌ن حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك و بڕیاری ئه‌وه‌شیداوه كارمه‌نده‌كانی كه ژماره‌یان 4500 كه‌سن له‌كاره‌كانیان دوریان نه‌خاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دارایی له ئێستادا بۆ كۆمپانیاكه دروست بووه به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی جیهان تێی كه‌وتووه.
شایه‌نی باسه وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ڕه‌نسا" ئۆلیڤ فیران" دوێنێ ئێواره ئاشكرای كرد حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی داوای كردوه زیاتر له یه‌ك ملیار ده‌مامك بگات به ده‌ست وڵاته‌كه‌ی و زۆرینه‌ی ده‌مامكه‌كان له چینه‌وه به ده‌ستیان ده‌گات و ئاشكراشی كردوه هه‌فتانه له وڵاته‌كه‌یدا زیاتر له 40 ملیۆن ده‌مامك به‌كارده‌هێنرێت.