هۆکار و چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی میز

تەندروستی

12/01/2023     ژمارەی بینراو 953

راچڵەکین –

هەوکردنی کۆئەندامی میز
بریتییە لە هەوکردنی ئەندامێك یان زیاتری کۆئەندامی میز وەک گورچیلە، میزەڵدان، میزەڕۆ یان دەرچەی میز، بەزۆری بەهۆی بەکتریاوە ئەم هەوکردنە درووست دەبێت لە چەند حاڵەتێکی کەمدا بەهۆی ڤایرۆس یان کەڕووەوە درووست دەبێت، وە بە گشتی هەوکردنی کۆئەندامی میز لە خانماندا باوترە لە چاو پیاواندا .

نیشانەکانی هەوکردنی کۆئەندامی میز  :
1.  ئەگەر هەوکردنەکە لە گورچیلەدا بوو
•  درووستبوونی ئازار لە پشت یان لە لاوە.
•  لەرزین.
•  هێڵنجدانەوە.
•  ڕشانەوە.
•  تا.

2.  ئەگەر هەوکردنەکە لە میزەڵداندا بوو
•  پلەی گەرمی لەش بۆ ئاستێکی نائاسایی دادەبەزێت.
•  پەستان لە ناوچەی حەوز زیاد دەکات.
•  هەستکردن بە ناڕەحەتی لە بەشی خوارەوەی سکدا.
•  زۆر میزکردن .

3.  ئەگەر هەوکردنەکە لە میزەڕۆ یان لە دەرچەی میزدا بوو
•  درووستبوونی ئازار لە کاتی میزکردن.
•  سووتانەوەی دەرچەی میز .
•  درووستبوونی ئازار لە کاتی سێکسدا.
•  گۆڕانی بۆنی میز.

چارەسەر
چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی میز بە دەرمان دەکرێت بەڵام جۆر و بڕی دەرمانەکە بەپێی تووندی هەوکردنەکە دەگۆڕێت کە ئەمەش پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکات.

چرۆ حسین عزیز
پزیشکی نەشتەرگەری و پسپۆڕی ژنان و منداڵ بوون و نەزۆکی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن