بورهان چاچان كۆچی دوایی كرد

هەمەڕەنگ

13/01/2023     ژمارەی بینراو 692

راچڵەكین-

بورهان چاچان، گۆرانیبێژی باكوری كوردستان لەتەمەنی 63 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵ لە ئەستەنبوڵ-ی توركیا كۆچی دوایی كرد.

بورهان چاچان، ساڵی 1960 لە ئەلەشكیرتی  ئاغری باكوری كوردستان لە دایكبووە، دوێنێ 12-1-2023 لە تەمەنی 63 ساڵی لە ماڵەكەی خۆی لە ئیستانبول،  بە هۆی جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

چاچان،یەكەم ئەلبومی لە ساڵی 1981 بە ناوی(sefa galdin) سێفا گێڵدین  بڵاوكردەوە. پێنج فیلمی درێژی درێژی سینامەیی هەیە(1981 makber_ 1986 ağlama yavrum_ 1987 yatim camo _1989 ayaz geceler _1990 yağ ya-mur).

بورهان چاچان 99 سرودی ئاینی هەیە، بە ناوبانگرتینیان ئەلبومی (ئیلاهلێەر)، چاچان بە زمانی كوردی و توركی چەندان بەرهەمی هەیە و خاوەن هەوادارێكی تایبەت بوو.

س/ نەبەز ڕەشید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن