ڕاچڵەکین سپۆرت -
لە یارییەکانی قۆناغی 16 ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی سیوتا لە نێو هاندەران و یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کرد.
کوڕانی چاڤی یارییەکەیان زۆر بە ئاسانی و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام بردەوە، هەر پێنج گۆڵەکە لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و ڕافێنیا و ئانسۆ فاتێ و فرانک تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و یانەی سیوتا ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ڤیدیۆ: