لە هێرشێكدا ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژران

عێراق

22/01/2023     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین –

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بۆسەر حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعش، پێنج تیرۆریست كوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق، حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە باكووری رۆژھەڵاتی قەزای خورماتوو بۆردومان كردو لەئەنجامی بۆردومانەكەش پێنج تیرۆریستی داعش كوژراون.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، جگە لە كوژرانی ئەو پێنج تیرۆریستەی داعش، هاوكات حەشارگەكەش بەتەواوەتی خاپووركراوە.

ماوەی چەند رۆژێكە هێزەكانی عیراق لە ئاسمان و زەوییەوە هەڵمەتێكیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش لەسنووری باكووری قەزای خورماتوو دەستپێكردووە، كە بەناوچەی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق ناودەبرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن